جيهان

عێراق.. بەردەوامی خۆپیشاندانەكان

- هێزە ئەمنییەكان، خۆپیشاندەرانیان لە پردی ئەحرار دوورخستەوە كە لە ناوەڕاستی بەغدا، گۆڕەپانی خلانی بە ناوچەی سەوز دەبەستێتەوە و، لە لایەكی دیكەوە لە بەسرە خۆپیشاندەران ئەو رێگە سەرەكییانەیان داخست كە دەچن بۆ كێڵگە نەوتییەكان.

Arif Yusuf  | 20.11.2019 - نوێکردنەوە : 21.11.2019
عێراق.. بەردەوامی خۆپیشاندانەكان

Baghdad

بەغدا ــ AA

هێزە ئەمنییەكان، خۆپیشاندەرانیان لە پردی ئەحرار دوورخستەوە كە لە ناوەڕاستی بەغدا، گۆڕەپانی خلانی بە ناوچەی سەوز دەبەستێتەوە و، لە لایەكی دیكەوە لە بەسرە خۆپیشاندەران ئەو رێگە سەرەكییانەیان داخست كە دەچن بۆ كێڵگە نەوتییەكان.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە لە دوێنێ‌ سێشەممەوە، خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن لە پردی ئەحرار نزیكببنەوە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە ناوچەی سەوز، بەڵام ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە پردەكە دوورخرانەوە.

بە گوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هێزە ئەمنییەكان بۆ دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران لە پردی ئەحرار گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە كە بەهۆیەوە ٢٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

پردەكانی ( كۆماری، سەنك و ئەحرار) دەگەنە ناوچەی سەوز، كە ناوچەیەكی ھەستیاری بەغدایە و بارەگاكانی حكوومی و پەرلەمان و ماڵی بەرپرسان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لێیە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە بەچڕیی پاسەوانی دەكرێت و لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە رێگری دەكەن لە نزیكبوونەوەی خۆپیشاندەران بەو ناوچەیە.

لە پارێزگای بەسرە-ش خۆپیشاندەران ئەو رێگە سەرەكییانەیان داخست كە دەچن بۆ كێڵگە نەوتییەكان.

لەوبارەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە خۆپیشاندەرانی قەزای زوبێر رۆژئاوای پارێزگای بەسرە سەرجەم ئەو رێگایانەیان داخستووە كە دەچن بۆ كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچەی رومیڵە.

ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە سەرەتای مانگی رابردووە دژبە حكوومەت لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری ئەنجام دەدرێن بەردەوامی هەیە و بەپێی دوایین ئامار كە كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەكاندا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە ٣٣٦ كوژراو و ١٥ هەزار بریندار كە لە نێویاندا كارمەندی ئەمنی هەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın