Esat Fırat
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌یان ئامانجی سه‌ربازیی سه‌ر به ئێران و سوپای سووریا كه له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سووریا جێگیركراون.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه سوپای ئیسرائیل، ده‌یان ئامانجی سه‌ربازیی سوپای سووریا و هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانیان كردووه‌ته ئامانج كه له‌و وڵاته جێگیركراون.
ئه‌دره‌عی باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان سه‌كۆی مووشه‌كی وشكانیی-ئاسمانیی، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، بنكه‌ی سه‌ربازیی و كۆگاكانی چه‌كیان پێكاوه و، ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه بوون كه دوێنێ له سووریاوه ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ئیسرائیل كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا SANA، باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه ئیسرائیل، چه‌ند خاڵێكیان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت كردووه‌ته ئامانج، سیستمه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سه‌ربه سووریا ئه‌و هێرشه چڕهیان تێكشكاندووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌رپه‌رچی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل دراوه‌ته‌وه و، كاره‌كانیش بۆ دیاریكردنی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه دوژمنكارانه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
سوپای ئیسرائیل، دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه، له سووریاوه چوار مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان كراوه و، مووشه‌كه‌كانیش له لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه ناچالاك كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كرابوو به‌هۆی ئه‌و مووشهكانهوه كه كاته‌كانی به‌یانیی زوو له سووریاوه ئاڕاسته‌كرابوون له به‌رزاییه‌كانی جۆلان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرابوو.
- هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا
ئیسرائیل، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه له ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ناو به ناو له سووریا و به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ریشدا هێرش ده‌كاته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه هێزه‌كانی حزبوڵڵا كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات، له‌گه‌ڵ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریا.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب زۆرێك له‌و هێرشانه ناگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌م حكوومه‌تی سووریا هه‌میش رووسیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل له پشت زۆرێك له‌و هێرشه ئاسمانییانهوهیه كه ده‌كرێته سه‌ر سووریا.
ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی سوپرایز ئه‌مساڵ ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت كه له سووریاوه ده‌كرێنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه هه‌ندێ له‌و هێرشانه كراونه‌ته سه‌ر سووریا له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌نجامدراوه.