Medhat Abdelmaged Elsayed Moussa Quisay,Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
دۆحه - AA
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانانی جیهان، عه‌لی قه‌ره‌داغی ڤیتۆكردنی ره‌شنووسی ئەو بڕیارەی کە له‌باره‌ی قودسه‌وه ئاماده‌كرابوو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به "تیرۆر و چاو سووركردنه‌وه له جیهان" ناوبرد.
عەلی قه‌ره‌داغی له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ڤیتۆكردنی ره‌شنووسه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵسه‌نگاند.
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانانی جیهان، عه‌لی قه‌ره‌داغی نووسیویه‌تی، " هەر 15 وڵاتەکەی ئه‌ندام لە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه، 14یان رهشنووسهكهیان په‌سه‌ند كرد، ته‌نها یه‌ك وڵات دژی وه‌ستایه‌وه و ره‌شنووسه‌كه شكستی هێنا. ئه‌گه‌ر چییه جگه له تیرۆر و به‌سووك ته‌ماشاكردنی خواستی وڵاتانی جیهان و چاوسووركردنه‌وه له وڵاتانی جیهان".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ستا به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی قودسه‌وه ره‌شنووسی بڕیارەكه‌ی دوێنێ بوو كه خرایه ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌و ره‌شنووسه‌ی به پێشڕه‌ویی توركیا و له لایه‌ن میسره‌وه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا و داواده‌كات به هۆی پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل هه‌ژمارنه‌كرێت له كۆی 15 وڵات له لایه‌ن 14یانه‌وه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام به به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له لایه‌ن ئه‌مریكاوه شكستی هێنا.