Sarp Özer
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له عه‌فرین كه له‌چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له لایه‌ن سوپای توركیاوه كۆنترۆڵكراوه، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، هه‌زاران ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی سووك و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌دا گیرا كه له‌ژێر خاكدا حه‌شاردرابوون.

به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه له‌چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كۆنترۆڵكراوه، كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له مادده‌ی ته‌قینه‌وه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان درێژه‌ی هه‌یه.
له‌سه‌ر ئیفادەی كه‌سێك كه له ناوچه‌كه ده‌ستگیركرابوو هێزه‌كانی سوپای توركیا، رێكخستنی ئاسایش و سوپای سووریای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر گوندی ئانبارلی سه‌ربه ماباتڵی ئه‌نجامدا.

له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له باخچه‌ی خانوویەكدا ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، هه‌زاران ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی سووك و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌دا گیرا كه له‌ژێر خاكدا حه‌شاردرابوون.