Zana Natık Kerem
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا، نەقیب حوسێن سالم بابەكر رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی خانوویەكی بۆمبڕێژكراو لە سنووری قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دوو كەس كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون.
حوسێن سالم بابەكر بۆ ئاژانسی ئانادوڵو گوتی: "خانوویەك كە پێشتر لە گوندی كەنرۆ باشووری رۆژئاوای قەزای شنگال بۆمبڕێژكرابوو، تەقییەوە و لە ئاكامدا دوو كەس كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە سەرجەم قوربانییەكان سەربە یەك خێزان بوون.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە تەقینەوەكە لەو كاتەدا رووی دا كە ئەو خێزانە دوای گەڕانەوەیان، خانووەكەیان بەسەركردەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جبوری بە ئاژانسی ئانادۆڵو ئافرەتێك لەگەڵ سێ منداڵی كە تەمەنیان لە نێوان ٨ و ١٠ ساڵ بوون دەرنگانی شەوی رابردوو لەناو ماڵەكەیاندا لە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری پارێزگای نەینەوا بە دەستڕێژی گولـلە كوژراون.
ئەحمەد جبوری گوتیشی: "ئافرەتەكە پیشەکەی پشكنەربووە لە نەخۆشخانەی ئەمریكی لە ناحیەكە".
ناوبراو راشیگەیاند، رووداوەكە تاوانەوە نەوەك تیرۆرکردن و گوتی: "گەڕان بۆ دۆزینەوەی چوارەم كوڕی ئافرەتەكە بەردەوامە كە لە دوای تاوانەكە هەڵاتووە و مەزندە دەكرێت هەر ئەو كوڕە، تاوانەكەی ئەنجام دابێت".