جيهان

شاندی ئەمریکا و کوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگییە ستراتیجییەکانی نێوانیان کۆبوونەوە

- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن: "کوێت میوانداریی هەزاران پەنابەر دەکات کە لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە و ئەو وڵاتە لە قەیرانی یەمەن و قەیرانەکانی کەنداویشدا هەمیشە لایەنگری ئاشتیی و سەقامگیریی بووە".

Kasım İleri  | 27.01.2022 - نوێکردنەوە : 27.01.2022
شاندی ئەمریکا و کوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگییە ستراتیجییەکانی نێوانیان کۆبوونەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە میانی کۆبوونەوەی گفتوگۆی ستراتیجیی ئەمریکا-کوێت کە ئەمساڵ پێنجەم کۆبوونەوەی رێکخرا لە واشنتۆن پێشوازیی لە هاوتا کوێتییەکەی، ئەحمەد ناسر محەمەد سەباح کرد.

ئەنتۆنی بلینکن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە شاندی هەردوو وڵات لە میانی ئەم هەفتەیەدا، بەچڕی لە بارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-کوێت و پرسە ناوچەییەکان گفتوگۆ دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەیش دا کە کوێت میوانداریی هەزاران پەنابەر دەکات کە لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە و ئەو وڵاتە لە قەیرانی یەمەن و قەیرانەکانی کەنداویشدا هەمیشە لایەنگری ئاشتیی و سەقامگیریی بووە.

ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەیش دا کە دەربارەی کێشەی فەڵەستین-ئیسرائیل گفتوگۆیان کردووە و گوتی: "سوپاسی وەزیری دەرەوەی کوێت-م کرد لە بەرامبەر سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلی فەڵەستین و هاوکارییە داراییەکان بۆ حکوومەتی فەڵەستین".

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەحمەد ناسر محەمەد سەباح لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا گوتی: "کوێت و ئەمریکا، هەماهەنگییەکی پتەویان هەیە و دوو دۆستی نایابی یەکترن. لەڕووی مێژووییەوە هاوپەیمانێتییەکی دێرینیان هەیە و ستایشی هەوڵە جیددییەکانی ئەمریکا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەدا دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın