Sarmand Hameed
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ریاز - AA
شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا.
بەپێی ئاژانسی هەوالی فەرمی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کردووە، تیایدا وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرکۆمار و کۆماری تورکیا خواستووە.
هەر بەهەمان بۆنەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.