Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سارا ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له ئاماده‌كاریدان بۆ دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
سارا ساندەرز گوتی: "به مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه پتهوهكانمان له ئاماده‌كاریداین بۆ دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز داواشی كرد "هه‌نگاو بندرێت بۆ پته‌وكردنی دیموكراسی" له توركیا و "به‌رده‌وامیدان به هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات".
دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن دوێنێ ژماره‌یه‌كی زۆر له سهركردهکانی جیهان به مه‌به‌ستی پیرزۆباییكردن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ سەرکۆمار ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دا.