جيهان

شارەزایان چاکسازی لە سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا به‌ پێویست ده‌زانن ۆ جێبەجێ کردنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ

بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر کێنس ڕۆس: "لە کاتێکدا ئیدارەی واشنتۆن لە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکراینا توڕەیە، بۆچی بەرانبەر تاوانە گەورەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە لێبوردەترە؟"

Selman Aksünger  | 24.12.2025 - نوێکردنەوە : 24.12.2025
شارەزایان چاکسازی لە سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا به‌ پێویست ده‌زانن ۆ جێبەجێ کردنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ

Netherlands

ئەمستردام - AA

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە خاڵێکی وەرچەرخانە کە تێیدا سیستمی نێودەوڵەتیی تاقی دەکرێتەوە، ھەروەھا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بۆ کۆتاییھێنان بە پێوەرە دووفاقییەکان و جێبەجێ کردنی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی گەردوونی، پێویستە چاکسازیی ڕیشەیی لە پێکھاتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر کێنس ڕۆس و بەڕێوەبەری کلینیکی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی بۆستن، پرۆفیسۆر سۆزان ئەکرەم، بەبۆنەی ١٠ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، تیشکیان خستە سەر کێشە پێکھاتەییەکانی سیستمی نێودەوڵەتی، ئەو بنبەستەی بەھۆی میکانیزمی ڤیتۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دروست بووە و ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم پرۆسەیەدا.

بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر کێنس ڕۆس ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا ئیدارەی واشنتۆن لە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکراینا توڕەیە، بۆچی بەرانبەر تاوانە گەورەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە لێبوردەترە؟"

بەڕێوەبەری کلینیکی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی بۆستن، پرۆفیسۆر سۆزان ئەکرەم ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوێکی جێی متمانە بۆ ئاشتیی و ئاسایش بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک لە جیھاندا بە یەکسانی لە مافەکانی مرۆڤ سوودمەندبێت، پێویستە پێکھاتەی ئەنجوومەنی ئاسایش بگۆڕدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın