Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەپاندنی ئاسایش لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند كە سەپاندنی ئاسایش لە کەرکووک، دیالە و نەینەوا تەواو بوو.
لە بەیاننامەیەكدا كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەپاندنی ئاسایش لە پارێزگای كەركووك بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە سەپاندنی ئاسایش لە كەركووك تەواو بوو كە قەزای دووبز، ناحیەی مولتەقا، كێڵگەی خەباز، كێڵگەی بای حەسەنی باكوور و بای حەسەنی باشووری گرتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا هاتووە كە هێزە عێراقییەكان، خانەقین و گوڵاڵەیان لە دیالە كۆنترۆڵ كرد و تیایدا بڵاوبوونەوە.
بە پێی بەیاننامەكە، هێزە عێراقییەكان، قەزای مەخموور، باشیك، بەنداوی مووسڵ، ناحیەی عوینات، قەزای شنگال، ناحیەی رەبیعە لەگەڵ ژمارەیەك لە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا لە سنووری پارێزگای نەینەوایان كۆنترۆڵ كرد و دووبارە تیایدا بڵاوبوونەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی یەكەكانی سوپای عێراق لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە ئاراستەی كۆنترۆڵكردنی ناوچە جێناكۆكان و دامەزراوە ئەمنی و نەوتییەكان لەو ناوچانە جووڵەیان پێكرا.