جيهان

سەندیکای پزیشکانی ئێران: "٢٠ نەخۆشخانە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە"

Tolga Akbaba  | 19.03.2026 - نوێکردنەوە : 20.03.2026
سەندیکای پزیشکانی ئێران: "٢٠ نەخۆشخانە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە"

İran

تاران – AA

سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ئێران، محەمەد ڕەئیسزادە ئاماژەی بەوە کرد لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لانی کەم ٢٠ نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی لە وڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، ڕەئیسزادە سەبارەت بەو نەخۆشخانانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران زیانیان بەرکەوتووە، باسی لەوە کردووە لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، لانی کەم ٢٠ نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی لە ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە.

ڕەئیسزادە ئەوەشی خستەڕوو کە بەتایبەتی نەخۆشخانەی غاندی بە تەواوی لەکارکەوتووە و، تا ئێستا ١٨ کارمەندی تەندروستی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ڕەئیسزادە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەکان، کارمەندانی تەندروستی بە دڵسۆزییەوە لەسەر کارەکانیان بەردەوامن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın