Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ رایگەیاند کە چاوەڕوانی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقن لەگەڵ ئازەربایجان.
نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ کۆبووەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان توتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "خۆشحاڵم کە سەردانی ئازەربایجان دەکەم و لەگەڵ سەرکۆمار ئیلھام عەلیێڤ لە باکو کۆبوومەوە".
نێچیرڤان بارزانی ھەروەھا راشیگەیاندووە "سوپاسی سەرکۆماری ئازەربایجان دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەکەی کە لێکردین و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقم لەگەڵ ئازەربایجان".
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە باکو پایتەختی ئازەربایجان.