سەرۆکی گشتیی مەھەپە باخچەلی: "پێویستە ھەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت"
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاندانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".

TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی دەربارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ڕایگەیاند پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاندانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باخچەلی گوتارێکی پەشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا باخچەلی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر ئەو گۆڤارەی کاریکاتێری لەسەر حەزرەتی محەمەد بڵاوکردەوە و، ڕایگەیاند: "ئەو ھێرشە قێزەونەی لە بەناو گۆڤارێکی گاڵتەجاڕیدا کراوەتە سەر پێغەمبەرمان کە هیچ کەمتر نییە لە هاوشێوە بیانییەکانی بە نەفرینی دەکەم، بەگرنگی دەزانم پلانێکی سیاسیی، ستراتیجیی و یاسایی دژ بە دزەکردنی ھەڕەشەی ئیسلامۆفۆبیا بۆ ناوخۆی وڵات ئامادە بکرێت".
سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیادا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی ڕایگەیاند: "پێویستە بە پەلە دەستەبەری ئەوە بکرێت کە بەرپرسیاران بە توندترین شێوە سزا بدرێن، ئەگەر بۆشایییەک لە یاسادا هەیە دەستبەجێ پڕ بکرێتەوە و قەرەبوو بکرێتەوە. لەم چوارچێوەیەشدا یاسا بەردەستە کە پێویستە پابەندی بن و ڕوون و ئاشکرایە. تەنیا ئەوەندە بەسە بە تەواوی و بێکەموکورتی جێبەجێ بکرێت، پێویستە ڕەحم بە تاوانباران نەکرێت کە بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکاندا".
سەرۆکی گستیی مەهەپە باخچەلی دەربارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، ڕایگەیاند: "پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاندانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".
گوتیشی: "پێویستە ئومێدەکان زۆربن و کەشێکی ئاشتیی زاڵ بێت. لەمەدا گەڕانەوە نییە. بە پێچەوانەوە ئەنجامەکانی لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ترسناکتر دەبن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن