سەرۆکی ڤێنیزوێلا مادورۆ پشتڕاستی کردەوە کە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئەنجام داوە
- سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ:"بەڵێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ ئەنجام دا. دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە تۆنی گفتوگۆکە لە چوارچێوەی ڕێزدا، تەنانەت لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی هات".
Bolivar
بۆگۆتا - AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە.
لە چالاکییەکدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ڤێنیزوێلادا VTV پەخشکرا، مادورۆ باسی لەوە کرد کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچووە.
گوتیشی: "بەڵێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ ئەنجام دا. دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە تۆنی گفتوگۆکە لە چوارچێوەی ڕێزدا، تەنانەت لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی هات. ئەگەر گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڤێنیزوێلا هەنگاوێک بێت بەرەو گفتوگۆیەکی ڕێزلێگیراو، ئەوا بەخێرهاتنی گفتوگۆ و دیپلۆماسیی دەکەم، چونکە ئێمە هەرگیز واز لە گەڕان بە دوای هەلی گفتوگۆ و ئاشتییدا ناهێنین".
مادورۆ بە ئینگلیزی بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و، ڕایگەیاند: "بەخێرهاتن بۆ گفتوگۆ، بەخێرهاتن بۆ دیپلۆماسیی. بەڵێ بۆ ئاشتیی، نەخێر بۆ جەنگ".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
