Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2015
لە میانی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی مێزی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا سەرۆكی دەزگای كاروباری ئایینی توركیا پرۆفیسۆر دكتۆر مەهمەد گۆرمەز ئاماژە بە رووداوەكەی مەشعەری مینا لە مەككە دەكات و رایدەگەیەنێت كە بۆ هەڵسەنگاندن و رۆشن كردنەوەی رووداوەكە، لیژنەیەكیان پێكهێناوە و گوێیان لە شایەتحاڵەكان گرتووە و بەم نزیكانە راپۆرتێك لەسەر رووداوەكە بڵاو دەكەنەوە و هاوكات رادەستی بەرپرسانی سعوودیەشی دەكەین.
گۆرمەز لە كۆبوونەوەكەی مێزی سەرنووسەراندا ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی قوربانیەكانی رووداوەكەی مەشعەری مینا لە شاری مەككە بەو شێوەیە نییە كە ئێران باسی لێوەدەكات و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە بە ٤ هەزار و ٧٠٠ كەس مەزەندە دەكات. ئاشكرای دەكات كە لەسەرەتادا ژمارەی قوربانیەكانی ئێران ٤٨ كەس بوو بەڵام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ ٤٠٠ كەس. راشیگەیاند كە هیچ وڵاتێكی دیكە داوای تەرمی حاجیەكانی نەكردۆتەوە بەڵام ئێران داوای گواستنەوەی تەرمی سەرجەمیانی كردبوو.
لە بەشێكی دیكەی گووتەكانیدا گۆرمەز باسی لە رووداوەكەی شاری شرنەخ كرد كە تێیدا سووكایەتی بەتەرمێكی چەكداری پەكەكە دەكرێت و رایگەیاند ئایینی ئیسلام حەرامی كردووە مرۆڤ بە بچووكترین ئەشكەنجە، ئەشكەنجە بدرێت جا ئەگەر مردووش بێت .