Dildar Baykan Atalay
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیای دژبە ئۆکراینا کرد و هاوکاریی و پاڵپشتییەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد، پێش کەمێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەنجامداوە و گفتۆگۆیان دەربارەی دوا پێشهاتەکان کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی رووسیای سەرکۆنە کردووە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی سەرکۆنەی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەکەن.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوەکەیدا گووتویەتی "زێلێنسکی داوای کرد هێرشەکانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆسەر ئۆکراینا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی سەرکۆنە بکرێت و سەرکردەکانی وڵاتان بە هانای خەڵکی ئۆکرایناوە بێن. ئەمرۆ لەگەڵ سەرکردەکانی G7 کۆدەبمەوە و لەگەڵ هاوپەیمانان سزای سەخت بەسەر رووسیادا دەسەپێنن. بەردەوامیش دەبین لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی گەلی ئۆکراینا".