Muhammet Ali Kemal
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغاندا، ترەمپ لەبەرامبەر پشتگیریی ئەنقەرە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە سووریا سوپاسی تورکیای کردووە و گوتوویەتی: "ناتوانن لەوە زیاتر بەرامبەر هێرشەکانی رژێم بێدەنگ بن".
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
ترەمپ رایگەیاندووە کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە گشتپرسییەکەی ١٦ی نیساندا پەیوەندیی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەردۆغان هەڵمەتێکی باشی بانگەشەی بەڕێوەبردووە، سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی تورکیای کردووە و خودی خۆی لە نزیکەوە چاودێریی هەڵمەتی بانگەشەکەی لە نزیکەوە کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە سەرکۆماری تورکیای راگەیاندووە ''گرنگی بە دۆستایەتیمان دەدەم، ژمارەیەکی زۆر کاری گرنگ هەیە کە پێکەوە دەیانکەین''.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر پشتگیریی ئەنقەرە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە سووریا، سوپاسی تورکیای کردووە و گوتوویەتی: "ناتوانن لەوە زیاتر بەرامبەر هێرشەکانی رژێم بێدەنگ بن".
لای خۆیشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە لە سووریا لە رێگەی چەکە تەقلیدییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر زیاتر هاووڵاتیی کوژراون و لەبەرامبەریشدا ترەمپ وێڕای نیشاندانی هاوڕایی، بە تایبەت باسی لە بەرمیلە بۆمبەکان کردووە.
سهرۆكی ئهمریكا له پهیوهندییه تهلهفۆنییەکەدا ئاماژهی بهوهشكردووه كه لهگهڵ توركیادا هاریكاریی نزیكیان دهبێت له بابهتهكانی سووریا، عێراق و بهرهنگاربوونهوهی پهكهكهدا.