سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: "پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە"
Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی خۆپیشاندان لە ئێران ڕایگەیاند، "پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە. لە ئێستادا هیچ کوشتار و یان پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە".
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لەبارەی دۆخی ئێرانەوە دوا.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە. لە ئێستادا هیچ کوشتار و یان پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە. ئەگەر شتێکی وا بکرێت، ئەوە هەموومان نیگەران دەکات، بەڵام ئەوەی بە من گەیشتووە ئەوەیە کە کوشتارەکان وەستاون، چیتر کوشتار ناکەن".
ترەمپ گوتیشی، کوشتاری خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.
- خۆپیشاندانەکانی ئێران
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەهای دراوی ئێرانی، لە وڵاتە سەری هەڵداوە و زۆربەی شارەکانی گرتەوە.
سەرەڕای ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی دووهەم ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ دوو هەزار و ٥٥٠ کەس بەرز بووەتەوە کە ١٤٧یان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.
لە ٩ی کانوونی دووهەمیشەوە، بە هۆی تووندوتیژییەکان و هێرش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس، هێڵەکانی ئینتێرنێت لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پچڕاون.
