جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند هێشتا لایەنەکان ئامادە نین بۆ ئاشتیی ڕووسیا-ئۆکراینا

Yasin Yorgancı  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 05.09.2025
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند هێشتا لایەنەکان ئامادە نین بۆ ئاشتیی ڕووسیا-ئۆکراینا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوێستی لە بارەی ئەگەری ڕێککەوتنێکی ئاشتیی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا هەم ڕاستییە هەمیش گەشبینە، بەڵام لایەنەکان هێشتا لەم بارەیەوە ئامادە نین.

لە دیمەنایەکیدا لەگەڵ سی بی ئێس، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری ڕێککەوتنی ئاشتیی کرد لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێداگرن لەو بارەیەوە.

ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە بە ڕاستیی و گەشبین وەسف کرد و باسی لەوە کرد کە لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکات کە سەرکردەکانی هەردوو وڵات چۆن خاڵی وەرچەرخانی دانوستانەکان هەڵدەسەنگێنن.

گوتیشی: "تەماشا دەکەم، دەبینم و لەگەڵ (سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر) پوتین و (سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمێر) زێلێنسکی لەم بارەیەوە (ڕێککەوتنی ئاشتیی) گفتوگۆ دەکەم. شتێک ڕوودەدات، بەڵام هێشتا ئامادە نین، لەگەڵ ئەوەشدا شتانێک ڕوو دەدەن. ئێمە لەمەدا سەرکەوتوو دەبین".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە کاندید نییە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی و، ڕایگەیاند: "هیچ شتێکم نییە لەو بارەیەوە بیڵێم. تاکە شتێک بیکەم کۆتاییهێنانە بە جەنگەکان. نامەوێت سەرنجەکان ڕابکێشمە سەر خۆم. تەنیا دەخوازم ژیان ڕزگار بکەم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın