Mahmut Geldi
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەهییان لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئیمارات (WAM)، بن زاید لەگەڵ هێرزۆگ کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە لە کۆشکی ئەلشاتی کۆبووەتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ هەماهەنگی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل و "کاریگەرییەکانی لەسەر گەشەپیدان و ئاشتیی ناوچەیی" کرا و بیروڕا لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندی بە هەردوو وڵات هەیە گۆڕدرا.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکە باس لە "کۆڕبەندی دیالۆگی ئەبوزەبی بۆ بۆشایی ئاسمان" کە ئەمڕۆ لە ئیمارات دەستی پێکردووە کرا و باس لە "دەرفەتەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانی کەرتەکە لە رێگەی کۆکردنەوەی هێزە چالاکەکانی جیهان" لە بوارەکەدا کرا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو سەرۆک هەماهەنگییان لە بواری بۆشایی ئاسماندا دووپات کردەوە.
هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا بن زاید و بەرپرسە حکوومییەکانی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکەی نێوان بن زاید و هێرزۆگ بوون.