جيهان

سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی بۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیادە سەردانی واشنتۆنی کرد

Mücahit Oktay  | 17.10.2025 - نوێکردنەوە : 17.10.2025
سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی بۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیادە سەردانی واشنتۆنی کرد

New York

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیادە، سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکای کردووە.

لە پۆستێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد کە گەیشتووەتە واشنتۆن.

زێلێنسکی وێنەی هاتنەخوارەوەی لە فڕۆکەکە و پێشوازی کردنی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "من لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی بەرگریی کۆدەبمەوە، واتە لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی ئەو چەکانەی کاریگەرن و دەتوانن بە دڵنیاییەوە بەرگرییەکەمان بەھێز بکەن".

سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی، باسی لەوە کرد کە لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا بەتایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیادە گفتوگۆ ئەنجام دەدات و، ڕایگەیاند: "لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا کۆدەبمەوە. لە کاتێکدا ڕووسیا وەبەرھێنان لە تیرۆر دەکات لە دژی کەرتی وزەی ئێمە و ڕۆژانە ھێرش ئەنجام دەدات، ئێمەش بۆ دابینکردنی خۆڕاگریی ئۆکراینا کار دەکەین".

زێلێنسکی ھیوای خواست پرۆسەی ئاگربەست لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست هاوکار بێت بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و، بە ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ڕازی بووە جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

ڕاشیگەیاند: "لە ئێستاوە دەبینین ھەموو کاتێک مۆسکۆ شتێک دەربارەی مووشەکەکانی تۆماھاک دەبیستێت، لەبەرئەوە پەلە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ".

سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیا، زێلێنسکی ئەوەیشی خستەڕوو کە جگە لە ئاشتیی و دڵنیایی ئاسایش، ھیچ بژاردەیەکی دیکە بوونی نییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن