Zuhal Demirci
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
لەندەن-AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە دەنگدانی متمانەبەخشین لە نێو پارتی پارێزگاران کە خۆی سەرکردایەتی دەکات بە زۆرینەی ٢١١ دەنگ لە بەرامبەر دەنگ ١٤٨ سهركهوت.
دوای ئەوەی نامەی لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە سەبارەت بە پێگەی سەرکردایەتی ٥٤ نامەی تێپەراند، بۆریس جۆنسن لە دەنگدانی متمانە بەخشین لە نێو پارتەکەی، سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
بۆریس جۆنسن لەو دەنگدانەدا کە لەنێو فراکسیۆنی پارتی پارێزگاران لە پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، بە کۆکردنەوەی ٢١١ دەنگ لە بەرانبەر ١٤٨ دەنگ بردییەوە.
جۆنسن دوای بەدەستھێنانی متمانەی پارتەکەی بە درێژایی ١٢ مانگ داوای متمانە لێسەندنەوەی لێناکرێت.
- جۆنسن لەژێر فشاری دەستلەکارکێشانەوەدا بوو
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەھۆی ئەوەی لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆکایەتی وەزیران رێکارەکانی کەرەنتینی پێشێل کردبوو، و ئاھەنگی ساز کردبوو. رووبەڕووی رەخنە ببوویەوە و لەژێر فشاری دەستلەکارکێشانەوەدا بوو.
بۆریس جۆنسن کە بەھۆی یەکێک لەو ئاھەنگانەوە سزای پارەشی بهسهردا سهپێنرا، لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پارتەکەی و ئۆپۆزسیۆنەوە بە درۆكردن تۆمەتبار کرابوو.