Zana Natık Kerem
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی کردووە لە پێدرۆ سانچێز
ڕایگەیاندووە کە دوای تەواوبوونی ڕێورەسمی پێشوازیکردنەکە، محەمەد شیاع سوودانی و پێدرۆ سانچێز کۆدەبنەوە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکرێت و باس لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وەبەرھێنان و بەھێزکردنی دەرفەتی ئابووری دەکرێت، بە ئامانجی گەیشتن بە شەراکەتێکی ستراتیجی بنیاتنەرانە.
شەوی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
ئیسپانیا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، زیاتر لە ٣٥٠ سەربازی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ناتۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکردووەتەوە کە ئەرکیان پێشکەشکردنی راوێژ، مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.