Muhammet Tarhan
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری کۆنگۆی دیموکرات، فیلیکس تشیسکیدی، جەختی لەوە کردەوە کە ھەماھەنگی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان تورکیا و کۆنگۆ بەھێزتر دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و فیلیکس تشیسکیدی، دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
سەرکۆماری کۆنگۆی دیموکرات، فیلیکس تشیسکیدی، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار سەرۆکایەتی خولی ئێستای یەکێتی ئەفریقاش بەڕێوەدەبات و گوتی: "لە راستيدا ئەمە ئەوەمان نیشاندەدات کە تا چی ئاستێک گرنگی بە ھەماھەنگی لە ھەموو بوراەکاندا دەدەین. نیشانەی ئەوەیە کە لە ھەموو بوارێکدا ئامادەی ھەماھەنگین لەگەڵ تورکیادا. ئەمە تەنھا بە زیاتر بەھێز کردن و خێرا کردن بەردەوام دەبێت".
فیلیکس تشیسکیدی، گوتیشی: "ھەماھەنگی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان کۆماری تورکیا و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و پەیوەندییە ئەرێنییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەفریقا بە باشی بەڕێوەدەچێت. ئەم ھەماھەنگییە بەھێزتر دەبێت".