Sarmand Hameed
04 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی لەسەرکردنی تاجی شاهانە لەلایەن شا چارلزی سێیەم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ گەیشتە لەندەن.
لەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوه كراوه، عەبدوللەتیف رەشید لە فڕۆکەخانە لەلایەن رۆبێرت لۆڤن نوێنەری شای بەریتانیاوە پێشوازی لێکراوه.
سەردانەکەی سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید بۆ لەندەن لەسەر بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی لەسەرکردنی تاجی شاهانە لەلایەن شا چارلزی سێیەم، دێت.
هەریەک لە خانمی یەکەمی عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان، ئەحمەد فەکاک بەدرانی یاوەری سەرکۆماری عێراق دەکەن لە سەردانەکەی بۆ لەندەن.