Serkan Kaya
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
نیکۆسیا – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور.
فڕۆکە تایبەتەکەی ئەردۆغان کاتژمێر ١٣:١٥ گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەرجان و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تاتار-ەوە پێشوازی لێ کرا.
هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان، زۆرڵو تۆرە؛ سەرۆکوەزیران، ئوناڵ ئوستەل و وەزیرانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و فەرماندەی هێزەکانی ئاشتیپارێزی تورکی قوبرس، زۆرڵو تۆپاڵئۆغڵو ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان؛ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپئارسڵان بایراکتار؛ وەزیری بەرگری، یەشار گولەر؛ جێگرانی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، عومەر چەلیک و زافەر سراکایا؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
لە میانی سەردانەکەی ئەردۆغاندا باڵەخانەی نوێی تێرمیناڵ و فڕگەی فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە و ئەردۆغان بەشداری دەکات لە رێوڕەسمی ٢٠ی تەمووز رۆژی ئاشتی و ئازادی.