Serkan Kaya
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
ڤیلنیوس – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک روتە کۆبوونەوە.
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرکۆماری تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک حکوومەتەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیا بەردەوامن.

لەو میانەیەدا ئەردۆغان لە ناوەندی پێشانگاکانی "LITEXPO" لەگەڵ روتە کۆبوویەوە.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار، باڵیۆز ئاکیف چاغاتای کڵچ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.