Aliia Raimbekova
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2023
کیێڤ – AA
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک خاڵیان لە باکوور و باشووری شاری باخموت کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە زاری گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ئاندری کۆڤالیۆڤ رایگەیاند، هێرشەکانی پێچەوانەی سوپای ئۆکراینا بۆ باکوور و باشووری ساری باخموت بەردەوامن و نوووسیوویەتی: "یەکەکانمان توانیوویانە ژمارەیەک خاڵ کۆنترۆڵ بکەن. هێزەکانمان ئامانجەکانی رووسیایان تۆپباران کردووە و بەرپەرچی تۆپبارانی رووسیایشیان داوەتەوە".
فەرماندەی یەکەی تاڤریا لە سوپای ئۆکراینا، ئەلێکساندر تارناڤسکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، پێکدادانەکان لە بەرەی تاڤریا بەردەوامن و دەڵێت: "دوێنێ هێزەکانی رووسیا ٢٧ جار پەلاماری سەنگەرەکانی ئێمەیان داوە و هەزار و ٤١٨ جار تەقەیان کردووە. لە بەرامبەردا حەوت جبەخانەی دوژمن خاپوور کراون".