Ali Cura
23 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2022
مۆسکۆ – AA
گوتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند رووسیا دانەوێڵەی ئۆکراینای نەدزیووە.
پێسكۆڤ لە بارەی پێشهاتەکانەوە بۆ میدیاکاران دوا.
دمیتری پێسكۆڤ بە تیشکیش خستنە سەر ئەوەی کە ئەگەری گەیشتنە ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینادا هەیە، گوتی: "بەڵام ئەمە کاتێک دەبێت کە تەواوی داواکارییەکانی رووسیا لەلایەن ئۆکرایناوە جێبەجێ بکرێن".
گوتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژەی بەوەیش دا کە ئۆکراینا ئەو مەرجانە بە باشی دەزانێت چین.
لەبارەی دەنگۆی ئیدارەی کیێڤیش کە گوایە رووسیا دانەوێڵەی ئۆکراینای دزیووە، ناوبراو گوتی: "رووسیا هیچ جۆرە دانەوێڵەیەکی نەدزیووە".