Emre Karaca
23 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یایر لاپید، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
ئەو فڕۆکەی کە وەزیری دەرەوە، لاپید و شاندی یاوەی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە نیشتەوە.
جێگری پارێزگاری ئەنقەرە، موستەفا ئەركایڕان و چەند بەرپرسێكی تر لە فڕۆكەخانە پێشوازییان لە لاپید و شاندی یاوەری كرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ئەمڕۆ لاپید لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، لاپید و چاوشئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی راگهیهندراوێکی وهزارهتی دهرهوهی تورکیا، لهو کۆبونەوانەی كه لهچوارچێوهی سهردانهكهدا ئهنجام دهدرێت، تاوتوێی پهیوهندییه دووقۆڵییهكان و پرسه ناوچهییهكان دهكرێت.
لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل-ە بۆ تورکیا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دواجار وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل، تزیپی لیڤنی لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ سەردانی ئەنقەرەی کردبوو.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو لە ٢٤-٢٥ی ئایار سەردانێکی دوو رۆژەی بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل ئەنجامدابوو.