Serkan Kaya
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
ڤیلنیوس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز کۆبووەوە.
لە پەراوێزی لووتکەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە ناوەندی پێشانگای "LITEXPO" لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیا بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.
لەو چوارچێوەیەشدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان لەگەڵ سانچێزدا، هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار، باڵیۆز ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری ئەردۆغان بەشداربوون.