Mehmet Yusuf Melikoğlu
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ناتۆ بەرەو لیتوانیا بەڕێکەوت.
فڕۆکەکەی سەرکۆمار ئەرۆدغان، کاتژمێر ١٣:٢٠ بەکاتی ئەنقەرە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک-ەوە بەڕێکەوت.
لەو سەردانەیدا هەریەک لە جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون یاوەری ئەردۆغان دەکەن.