Ömer Tuğrul Çam
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2021
بڕۆکسل - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٤ی حوزیراندا، لووتکەی ناتۆ لە بارەگای رێکخراوەکە لە بڕۆکسل سازدەکرێت.
یانس ستولتنبێرگ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە لووتکەکەی مانگی حوزەیران هەلێکی بێ هاوتایە بۆ بەهێزکردنی ناتۆ کە ئامرازی پەیوەندی نێوان ئەورووپا و ئەمریکای باکوورە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکردەی وڵاتانی پەیمانەکە لە لووتکەکەدا بڕیار لەبارەی بابەتەکانی کردەی شەڕەنگێزی رووسیا، هەڕەشەی تیرۆر، هێرشی ئەلیکترۆنی، تەکنەلۆجیای بەرز و رووخێنەر، گۆڕانکاری ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی چین دەردەکەن.
کۆتا کۆبوونەوەکانی لووتکەی ناتۆ کە سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی وڵاتانی ناتۆ کۆدەکاتەوە لە ٢٠١٨دا لە بڕۆکسل سازکرا. لە دامەزراندنی پەیمانەکەوە تا ئێستا ٢٨ لووتکە ئەنجامدراوە کە لە یەکێک لە وڵاتانی پەیمانەکە سازدەکرێت و لەلایەن سکرتێری گشیی پەیمانەکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.