İzzet Taskiran,Rewa Mahmut Hasan
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگێشتی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە فڕۆکەی تایبەتیی ''تور'' کاتژمێر ١٣:١٥ بەرەو شاری سۆچی باشووری رۆژئاوای رووسیا بەڕێکەوت.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزری وزە و سەرچاوە سروشتیەکان، بەرات ئالبایراک و هاوسەری سەرکۆمار ئەمینە ئەردۆغان، یاوەریی دەکەن لە گەشتەکەیدا بۆ رووسیا.
بڕیارە ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی کۆبێتەوە.
دوای لووتکەی سێقۆڵی بە بەشداری سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکدەخەن. ئەردۆغان و پوتین و روحانی دواتر خوانی ئێوارە پێکەوە دەخۆن.