Furkan Güldemir,Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
بەیروت - AA
دوای ئەوەی رۆژی چواری تشرینی دووەم ئاشکرای کرد وازی لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی هیێناوە، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند ''پرسی دەستلەکارکێشانەوەم لەگەڵ سەرکۆمار، میشێل عەون-دا باس کرد. لەبەرامبەردا سەرکۆمار داوای لێکردم دەستلەکارکێشانەوەکەم رابگرم و راوێژی زۆرتر لەوبارەیەوە ئەنجامبدەم. منیش لای خۆمەوە ئەو داوکارییەم پەسەند کرد''.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە میانی رێورەسمێکدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی لوبنانەوە سازکرابوو، سەعد حەریری ئاشکرای کرد لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکەی نامەی دەستلەکارکیشانەوەی پێشکەشی میشێل عەون کردووە، بەڵام لەسەر خواستی ناوبراو ئەو بڕیارەی دوادەخات.
حەریری رایگەیاند ''پرسی دەستلەکارکێشانەوەم لەگەڵ سەرکۆمار، میشێل عەون-دا باس کرد. لەبەرامبەردا سەرکۆمار داوای لێکردم دەستلەکارکێشانەوەکەم رابگرم و راوێژی زۆرتر لەوبارەیەوە ئەنجامبدەم. منیش لای خۆمەوە ئەو داوکارییەم پەسەند کرد''.