Kayhan Gül,Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
لاهای- AA
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانی یوگۆسلاڤیای پێشوو، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر فەرماندەی بە رەگەز سڕبی، راتکۆ ملادیجدا سەپاند کە بە ''قەسابەکەی بۆسنە ناسراوە''.
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانی یوگۆسلاڤیای پێشوو کە بارەگاکەی لە شاری لاهایی هۆڵەندایە، دانیشتنێکی بەمەبەستی بڕیاردان لە کەیسی راتکۆ ملادیج سازکرد کە بەدرێژایی ماوەی جەنگ لە بۆسنە فەرماندەی سەربازە سڕبییەکان بووە.
له بهرامبهر پێشێلكردنی یاساكانی جهنگ، ئهنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایهتی و كۆمهڵكوژییدا، دادگا سزای زیندانی ههتا ههتایی بۆ ملادیج دهركرد.
ملادیج لە ١٠ لەو بڕگانەی لە سکاڵانامەیەکی ١١ برگەییدا لەدژی تۆمارکرابوو، تاوانەکانی بەسەردا ساغ بوویەوە.
ئەو فەرماندە سڕبییە کە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەدا لە شاری سرێبرێنیتسادا لە ساڵی ١٩٩٥دا ئەنجامیدابوو، تێیدا زیاتر لە ٨ هەزار لە پیاوانی بۆسنی کۆمەڵکوژ کرابوون، سزای بەسەردا سەپێنرا بەڵام لە''کۆمەڵکوژیی'' شارەکانی کلوج، سانسکی مۆست، کۆتۆر ڤارۆس، پریجیدۆر، فۆکا و ڤلاسێنیکادا سزا نەدرا.
راتکۆ میلادیج هەریەک لە تاوانەکانی دیکەی نێو سکاڵانامەکەی کە بریتین لە راگواستن، لەناوبردن، بە دیلگرتن، کوشتن، دیپۆرتکردنەوە، کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی سڤیل و پێشێلکردنی یاساکان، بەسەردا ساغ بوویەوە.