Heman Hussein Yaseen
12 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2024
هەولێر -AA
کەمێک پێش ئێستا، سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.
ئەمە یەکەم سەردانی سەرکۆماری ئێرانە دوای دەستبەکاربوونی لەم پۆستە و بڕیاریشە دوای هەولێر، سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود پزیشکیان دوێنێ چوارشەممە گەیشتبووە بەغدا، ئەمڕۆش لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکەوێت و لەسەر چەند بوارێکی سیاسیی، ئابووری و کولتووری گفتوگۆ دەکەن.