Heman Hussein Yaseen
12 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2024
ھەولێر -AA
دوای گەیشتنی بۆ ھەولێر، سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵا ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن و بەرپرسانی دیکەی باڵای ھەرێم بەشدارن.
بەیانی ئەمڕۆ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانەی سەرکۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە دوێنێ بەیانی گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە و ١٤ یاداشتنامەی لێگتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئابووری، کشتوکاڵ، سەرچاوە سرووشتییەکان، پەیوەندییەکان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، وەرزش و لاوان، پەروەردە، گەشتوگوزار، ڕۆشنبری و ھۆنەر، شوێنەوار، مەشق و ڕاھێنانی پیشەیی، پەرەپێدان بە ھێزی کاری لێھاتوو و ھاریکارییەکانی نێوان ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئێران، واژوو کراون.