Ferdi Türkten
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ٠٨:٤٠، بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین لووتکەی کۆنفرانسی هاریکاریی و رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" بەرەو ئاستانا پایتەختی کازاخستان بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە میوانخانەی فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەڕێکرا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لهگهڵ شاندی یاوەری کە پێکهاتبوو لە؛ ئامینە ئەردۆغانی هاوسەری و وهزیری دهرهوه، مهولود چاوشئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کریشجی و وهزیری بازرگانی، مههمەت مووش و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیى (MiT)، هاکان فیدان و سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون، هەروەها گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن بەرەو ئاستانا بەڕێکەوت.