Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
ئاستانا- AA
کۆبوونه‌وه‌ی لایەنەکانی سووریا تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە له شاری ئاستانای پایته‌ختی کازاخستان که سەرپەرشتی تورکیا و رووسیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له دووه‌مین رۆژی‌دا به ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
کاره‌کانی دووه‌مین رۆژی کۆبوونه‌وه‌کان به‌به‌شداریی شاندی هه‌ریه‌ک له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، رژێمی ئه‌و وڵاته، تورکیا، رووسیا، ئێران و ئه‌مریکا له ده‌ورووبه‌ری کاتژمێر 07:30دا ده‌ستی پێ‌کرد.
شانده‌کان به‌مه‌به‌ستی ده‌رنه‌که‌وتن له‌به‌رده‌م ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا که له‌به‌رده‌م هۆتێل ریکسۆسدا که کۆبوونه‌وه‌کانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕێیان ده‌کرد، له‌ده‌رگای پشته‌وه‌ی هۆتێله‌که‌وه چوونه ژووره‌وه.