جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ١٥هەمین جار لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتار پێشکەش دەکات

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، تا ئەمڕۆ ١٤ جار بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردووە، کە چوار جاریان لە سەردەمی سەرۆکایەتی وەزیراندا بووە.

Merve Yıldızalp Yormaz  | 19.09.2025 - نوێکردنەوە : 19.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ١٥هەمین جار لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتار پێشکەش دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی ئەیلوول، بۆ ١٥هەمین جار لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتارێک پێشکەش دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سەرکۆمار ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٠٥دا کاتێک سەرۆکوەزیران بوو، بۆ یەکەمجار بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد کە ٦٠ هەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بوو.

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تا ئەمڕۆ ١٤ جار بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردووە، کە چوار جاریان لە سەردەمی سەرۆکایەتی وەزیراندا بووە.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی ئەیلوول، سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامەکانی لەگەڵ ڕای گشتیی نێودەوڵەتییدا بەش دەکات.

بابەتی سەرەکی ڕۆژەڤی گوتارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان، جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە، ناساندنی فەڵەستین وەک دەوڵەت و ئەو هەنگاوانە دەبێت کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دژبە ئیسرائیل دەگیرێنەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın