سەرکردەکانی ئەمریکا و چین لە شاری بوسانی- کۆریای باشوور کۆبوونەوە
سەرۆکی چین، شی جین پینگ: "گەشەپێدانی چین دژی دیدگای ئەمریکا بۆ سەرلەنوێ مەزنکردنەوەی ئەمریکا نییە".
Beijing
پەکین - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە شاری بوسانی کۆریای باشوور کۆبوونەوەی دووقۆڵیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵێکی شینخوا، سەرۆکی چین شی کە بەیانی ئەمڕۆ بەرەو کۆریای باشوور بەڕێکەوت، لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ترەمپ کۆبووەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ جارێکی دیکە دەسەڵاتی گرتەوە دەست، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی هەردوو سەرکردەیە.
شی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە چین و ئەمریکا دۆست و هاوبەش بن، ئەمەش وانەیەکە کە مێژوو فێری کردووین و پێویستییەکی ڕاستەقینەیە و، گوتی: "گەشەپێدانی چین دژی دیدگای ئەمریکا بۆ سەرلەنوێ مەزنکردنەوەی ئەمریکا نییە".
شی باسی لەوە کرد ئاساییە جار جار ناکۆکی لە نێوان گەورەترین ئابوورییەکانی جیهاندا هەبێت و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە سەرکردەکانی هەردوو وڵات ڕێنمایی بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان لە ڕێڕەوی ڕاستدا بەرەوپێش بچن.
شی ئەوەیشی خستەڕوو کە ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کار بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا لەسەر بنەمایەکی پتەو بەڕێوەبچێت و، کەشێکی گونجاو بۆ گەشەپێدانی هەردوو وڵات دروست بێت و، ڕایگەیاند: "چین و ئەمریکا دەتوانن بەیەکەوە کار بکەن بۆ کاری بەرجەستە و باش کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و جیهاندا بێت".
لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا لەسەر زۆر شت لەگەڵ سەرکردەی چین ڕێککەوتوون و هیوادارە لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر چەندین شتی دیکەش ڕێکبکەون و، گوتی: "سەرۆک شی سەرکردەیەکی مەزنی وڵاتێکی مەزنە، باوەڕم وایە پەیوەندییەکی خەیاڵی بۆ مەودایەکی درێژ دروست دەکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
