سەرماوسۆڵە باڵی بەسەر پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرسدا کێشاوە
Erzurum
"ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس، وێڕای تەمێکی چڕ، بەهۆی کاریگەری سەرماوسۆڵەی توندەوە ڕووەکەکان شەختەیان گرتووە و، سەرڕووی ڕووبارەکان بەتەواوی بەستوویانە.
لە ئەرزەڕۆم، پلەی گەرما دابەزیوە بۆ ١٢ پلە ژێر سفر سەدی و، سەرمای توند بووەتە هۆی شۆڕبوونەوەی چلورە بە بنمیچی سەربانەکاندا، هاوکات تەم و کڕێوە دیمەنێکی جوانیان بە درەختەکانی شارەکە بەخشیوە.
لە ئەردەخان سەرما و تەمی چڕ بەردەوامە و، بەهۆی سەرمای توندەوە بەستەڵەک دروست بووە و، تەم مەودای بینینی کەم کردووەتەوە.

لە پارێزگای قەرس پلەی گەرما بۆ ٢٠ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە و، تەمی چڕ مەودای بینینی بۆ ٢٠ مەتر کەم کردووەتەوە، کە کاریگەری نەرێنیی لەسەر هاتوچۆ دروست کردووە.
لە قەزای ساریکامش بەهۆی بەستەڵەکەوە سەرڕووی ڕووبارەکان بەستوویانە و هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە سەرما دایانپۆشیوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
