Abdullah Shukur
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
تاران - AA
وەزیری بەرگری عێراق، عیرفان ئەلحەیالی لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی، حوسین دەھقان کۆبووەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە سایتی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاوکراوەتەوە، حوسێن دەھقان بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازی لە ئەلحەیالی لە شاری تاران کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەھقان ئاماژە بەوە داوە کە ئێران بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئەلحەیالی رایگەیاندووە کە ئەوان دەیانەوێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران پتەوتر بکەن و ئاماژەی بەوەش داوە کە فەتواکەی ئایتوڵا عەلی سیستانی پشتیوانی زۆری لە سوپای عێراق کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.