Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
ئەسینا - AA
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەمیانی سەردانێکی دوو رۆژەیدا بۆ یۆنان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئۆباما گوتی "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ من موفاجەئە بوو. من خۆم بە بەرپرسیار نازانم لەبارەی ئەوەی کە سەرۆک چی دەڵێت یان دەیکات. بەڵام خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەبەرامبەر تێپەڕاندنی قۆناغێکی راگوزەری نەرم. دەشێت خەڵک بەدوای گۆڕانکاریدا بن. هەرچەندە زۆر متمانەشیان لا دروست نەبێت بەرامبەر بەوەی کە چی دەگۆڕن و چی دەهێنێت بەدوای خۆیدا".
لای خۆیەوە چیپراس ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئۆباما، باسیان لە پرسی ئابووری یۆنان و چەند پرسێکی تری ناوچەیی بو پەیوەندییەکانی یۆنان و تورکیاو کێشەی قوبرسیان تاوتوێ کردوو ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی ناوچەیی تورکیا دا.
چیپراس گوتی "ئۆباما لەپاڵ دیالۆگ و هاریکارییە لەگەڵ تورکیا. تورکیا رۆڵێکی گرنگی هەستیاری هەیە لەناوچەکە. ئەم پەیوەندییە گرنگانە تەنیا لەڕیی دیالۆگ و رێزگردنی هاوبەرامبەری و بەبێ هەڕەشەی جەنگ دەکرێت بێتە ئاراوە. هەڵبەت ڵەگەڵ سەرۆک ئۆباماش باسی کێشەی قوبرسمان کرد. منیش دووپات کردەوە کە لەپاڵ چارەسەرییدابوو لەسەر بنەمایەک کە وڵاتەکە ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپایە".