ئەسینا
لەو ھەڵمەتەدا سەرۆکی پارتی ئاڵتونی (نیکۆس میخابۆلیاکۆس) و پێنج پەرلەمانتار بە تۆمەتی دروستکردنی گروپی تیرۆریستی دەستگیرکران.
ھەڵمەتەکە لە بەرەبەیانی دوێنێ ئەنجامدراو ٢٢ کەس لە گروپی(ھریس ئاڤگی) دەستگیر کران کە لە ناویاندا پێنج پەرلەمانتار و سەرۆکی پارتی شەفەقی ئاڵتونی تێدا بوو.
گروپی (ھریس ئاڤگی) لە ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ لە یۆنان لە لایەن چەند گروپێکی توندڕەوی نازییەوە دامەزرا، چەندین کاری توندوتیژییان لە ناو یۆناندا ئەنجامداوە دواتر بوونە پارتێکی سیاسی و چەندین پەرلەمانتاریان چوونە ناو پەرلەمان. ئێستا ١٨ ئەندامیان لەپەرلەمانی یۆناندایە وەک پارتێکی یاسایی کاروچالاکییان ھەیە.
ئەگەر تۆمەتەکانی دادگای باڵای ئەو وڵاتە بەسەر سەرۆک و پەرلەمانتارانی ئەو حیزبەدا ساغ ببنەوە، بەگوێرەی یاسای یۆنان بەتاوانی دروستکردنی گروپی تیرۆرستی نزیکەی ٢٠ ساڵ حوکم دەدرێن.
ئێستا بە ھۆی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەو پەرلەمانتارانە، باس لە پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەکرێ. ئەویش لە کاتێکدا ئەگەر ١٨ پەرلەمانتارەکەی سەر بە پارتی شەفەقی ئاڵتونی لە ناو پەرلەمان وەک ناڕەزایی بەرامبەر دەستگیرکردنی خەڵکی دیکە ھەڵوێست وەربگرن و لە پەرلەمان بێنە دەرەوە.