Mehmet Tosun
07 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2023
ئەسینا - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە چوارچێوەی پێنجهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتیجی تورکیا-یۆنان بە سەردانێکی فەڕمی لە یۆنانە، پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، کیریاکۆس میچۆتاکیس.
کۆبوونەوەکە لە بینای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ئەسینا و بە داخراوی بەڕووی راگەیاندندا بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵچ، یاوەری سەرکۆمار ئامادەبوون.