سوپای پاسدارانی ئێران بانگهشهی ئهوهی کرد کە زیانێکی زۆر بەر کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا کەوتووە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای پاسدارانی ئێران بانگهشهی ئهوهی کرد کە دوای ئەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری "USS Abraham Lincoln"ی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکایان بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
سەبارەت بە هێرشەکە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری لەسەر شوێنی هێرشەکە نەدراوە، بهڵام بانگهشهی ئهوه كراوه کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "USS Abraham Lincoln"ی ئەمریکا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگهشهی ئەوە کراوە دوای هێرشەکە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە ناوچەكهی جێهێشتووە.
هێشتا لە لایەن ئەمریکاوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەم بانگهشهیه بڵاونهكراوهتهوه.
