Hacer Başer
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ته‌رابلوس – AA
سوپای لیبیا رایگه‌یاند کە چه‌كدارانی سه‌ربه هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، رێگه له‌وه ده‌گرن خه‌ڵك بچێت بۆ شاری سرت باكووری لیبیا و ناوچه‌یه‌كیان له‌وێ داخستووه.
گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی سرت و جوفرە سەربە سوپای لیبیا، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولهادی دراهـ به میدیاكارانی راگه‌یاند "چه‌كدارانی حه‌فته‌ر ناوچه‌ی ئهربەعین رۆژهه‌ڵاتی سرت-یان داخستووه و رێگه به چوونی خه‌ڵك و ئۆتۆمبێل نادرێت. چه‌كداران رێگه به‌وانه ناده‌ن كه له رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی دیكه‌وه ده‌یانه‌وێت بچنه سرت".
سوپای لیبیا له ٢٧ی ئابی رابردوو رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی حه‌فته‌ر ئاگربه‌ستیان پێشێل كردووه و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی یه‌كه‌كانی سوپای كردووه له رۆژئاوای شاری سرت.