Shamal Numan Bakır
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە، کۆنترڵکردنەوەی تەواوی ناوەندی قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای کەرکووک راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە، فەریق روکن عەبدلئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتووە رایگەیاندووە "یەکەکانی فرقەی نۆی زرێپۆش، پۆلیسی فیدرال، وەڵامدانەوەی خێرا و لیواکانی ٢، ٣، ٤، ١١، ٢٦ و ٤٢ی سەر بە حەشدی شەعبی تەواوی سەنتەری قەزای حەویجەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
فەریق روکن عەبدلئەمیر رەشید یارەڵڵا راشیگەیاندووە" یەکەکان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن".
دوێنێ چوارشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی قەزاکە و ناحیەی ریازی راگەیاندبوو.